ئه‌یلوول 15, 2022 10:23 Asia/Tehran
  • ئەمیری قەتەر: ئێران وڵاتێکی گرنگە

«شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی»، ئەمیری قەتەر، لە وتووێژێکدا لەگەڵ گۆڤاری "لۆپۆین"ی فەرەنسی، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی وەک وڵاتێکی گرنگ لە ناوچەکە و جیهاندا ناساند.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ئەمیری قەتەر جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران وڵاتێکی گرنگەو دەوحە پێوەندییەکی مێژوویی لەگەڵ ئێران دا هەیە.

لەم چاوپێکەوتنەدا «شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» هەروەها باسی قەیرانی وزەی ئەوروپای کرد و وتی: قەتەر یارمەتیی ئەوروپییەکان دەدات و گازیان بۆ دەنێرێت، بەڵام ئەمەی  کە بەدیلێک بۆ گازی ڕووسیا هەیە ڕاست نییە.

لە چەند مانگی ڕابردوودا، دابینکردنی گاز بۆ وڵاتانی ئەوروپا بووەتە کێشەیەکی جددی. ئەوروپییەکان کە بۆ فشارخستنە سەر ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیادا هەموو جۆرە سزایەکیان سەپاندووە بە سەری دا، لە ئێستادا بە توندی ڕووبەڕووی کەمیی سووتەمەنی بوونەتەوە.

سەرپەیڤ