ستایشی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە ھەڵمەتی دژە زایونی لە باشووری ئەلخەلیل
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i411364-ستایشی_حەماس_و_جیهادی_ئیسلامی_لە_ھەڵمەتی_دژە_زایونی_لە_باشووری_ئەلخەلیل
گرووپە فەلەستینیەکان لەوانە حەماس و جیهادی ئیسلامی ستایشی ھەڵمەتە دژی زایونییەکەی باشووری ئەلخەلیلیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2022 16:35 Asia/Tehran
  • ستایشی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە ھەڵمەتی دژە زایونی لە باشووری ئەلخەلیل

گرووپە فەلەستینیەکان لەوانە حەماس و جیهادی ئیسلامی ستایشی ھەڵمەتە دژی زایونییەکەی باشووری ئەلخەلیلیان کرد.

«حازم قاسم» وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس وتی: ھەڵمەتی سەر شارۆچکە جوولەکەنشینەکەی «کرمئیل» لە باشووری شاری ئەلخەلیل لە درێژەی کاردانەوەی بەرامبەر بە دەسدرێژکارییەکانی دوژمنی زایونی  بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و کوشت و بڕی دوژمنی زایونی  دژی گەلی فەلەستین ئەنجام دەگرێت. .

«حازم قاسم»  لە ڕاگەیەندراوێکی ڕوژنامەوانیدا  وتیشی: لاوانی  ڕاپەڕیوی  کەرتی  ڕۆژئاوا خەباتی بێ وچانی خویان  دژی  لەشکریان و شارۆچکەنشینە جوولەکەکان بەردەوام دەکەن.

ئەمەولەلایەکی  دیکەوە«تاریق عیزەددین»وتەبێژی  بزوتنەوەی جیهادی  ئیسلامی  لەکەرتی  ڕوژئاوای  وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانی لەو ھەڵمەتانە جەختی کرد: ئەو ھەڵمەتانە هەنگاوێکی ئەرێنییە لە ئاراستەی یەکپارچە کردنی گوڕەپانی خەبات و خوڕاگری  دژی داگیرکەرانی زایونی . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە میدیای زایونی «مەعاریو»  بانگەشەی کردووە  کە  سوپای  ئەو ڕژیمە بەنیازی ھەڵکوتانەسەر جنین و باکووری کەرتی ڕوژئاواییە. ئەو میدیا زایونییە  باسی لێنەهاتوویی  پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لەمەڕ دابین کردنی  ئاسایشی ناوچەکەی کردووە .