کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی رژێمی زایۆنیستی لە کەناری ڕۆژئاوا
تشرینی یهکهم 01, 2022 06:45 Asia/Tehran
شەوی هەینی فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن کەوتە خوارەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مەعای فەلەستینی ، ئەم فڕۆکەیە لە ناوچەی دار سەڵاح لە ڕۆژهەڵاتی بەیتولمەقەدەس کەوتۆتە خوارەوە.
بەپێی سەرچاوەکانی عیبری زمان، فڕۆکەوانە ئیسرائیلییە تەمەن ٤٨ ساڵەکەی ئەم فڕۆکەیە دوای ئەوەی لە حاڵەتی لەناکاودا باز دەداتە دەرەوە، تووشی بریندارییەکی مامناوەند بووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو فڕۆکەوانە کە ناوی نەهاتووە، گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.