کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان مافی فەلەستینییەکانی بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان پەسەند کرد
وەزیری کاروباری دەرەوەی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وتی: کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بە زۆرینەی دەنگەوە بە پشتیوانی لە مافی چارەی خۆنووسینی گەلی فەلەستین دەنگی دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ، "ڕیاز ئەلمالیکی" ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ئەم بڕیارنامەیە لە میانەی دانیشتنی ئاسایی کۆگەکە بە زۆرینەی ١٦٨ وڵات کە دەنگیان پێ داوە، پەسەند کراوە.
ئەلمالیکی وتی: ئەمە لە لەکاتێکدایە کە وڵاتانی چاد، دوورگەکانی مارشاڵ، مایکرۆنێزیا، ناورۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای وھەروەھا ڕژێمی زایونی دژی وەستانەوە و نۆ وڵاتیش بەشدارییان نەکرد.
وەزیری کاروباری دەرەوەی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وێڕای پێشوازی کردن لەم بڕیارنامەیە ، ستایشی ئەو وڵاتانەی کرد کە دەنگیان بە بڕیارنامەکە داوە.
ئەلمالیکی وتیشی: ئەم دەنگدانەی بە زۆرینە وەڵامێکی سروشتی و چارەنووسسازە بۆ هەوڵی لەبار بردنی مافی چارەی خۆنووسینی گەلی فەلەستین و دژایەتی گشتی بەرامبەر پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل دژی مافی نەتەوەکەمان و بەردەوامیی تاوانەکانی ئەم ڕژێمە.