کانونی یه‌که‌م 22, 2022 23:51 Asia/Tehran
  • شیلی باڵوێزخانە لە فەلەستین دەکاتەوە

سەرۆکی شیلی ڕایگەیاند کە نوێنەرایەتی شیلی لە فەلەستین دا ھەتا ئاستی دیپلۆماسی بەرز دەکاتەوەوباڵوێزخانەی فەلەستینیش لە سەردەمی دەستەڵاتی دا دەکرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛«گابرێل بۆریک» سەرۆکی شیلی لە ئاھەنگی کریسمەس دا کە لە لایەن کۆمەڵگەی فەلەستینینییەکانەوە لەسانتیاگۆی پایتەختی شیلی بەڕێوەچوو،ڕایگەیاند:نوێنەرایەتیی شیلی لەئاستی باڵوێز لە فەڵەستین بەرز دەکرێتەوە و باڵیۆزخانەی فەلەستینیش لە ماوەی دەستەڵاتی دا دەکرێتەوە .

«بوریک» جەختی لەسەر مافەکانی گەلی فەلەستین کردەوەو وێڕای بانگێشتنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕێزنان لە یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان ، لە سەرهاوپشتیی خۆی لەگەڵ گەلی فەلەستین پێی داگرت.

هەروەها «مۆریس خامیس»، سەرۆکی کۆمەڵگەی فەلەستینیی شیلی، ستایشی «بۆریچک»ی کرد بۆ پابەندبوونی بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ.

«بوریک» لە ٧٧ەمین کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بۆ یەکەمجار لە ٢٠ی دیسامبەری ٢٠٢٢ بەشداریی تێدا کرد، ئاماژەی کردە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بەرامبەر گەلی فەلەستین و وتیشی: نابێ ئاوا بابەتێک ئاسایی بێتەوە.

ھەڵوێستی شیلی لە پشتیوانیکردنی فەلەستینییەکان لە کاتێکدایە کە وڵاتانی پێشکەوتنخوازی ئەمریکای لاتین هەمیشە لە هەڵوێستەکانیاندا بەرگریان لە دۆزی نەتەوەی فەلەستین کردووە.

سەرپەیڤ