کانونی دوھەم 04, 2023 23:10 Asia/Tehran
  • تێکدرانی مەزاری مەسیحییەکان لەلایەن زایۆنییەکانەوە لە قودس

سەرچاوە هەواڵییە فەلەستینییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیییان بڵاوکردووەتەوە کە کردەوەی قیزەونی شارۆچکەنشینەزایۆنییەکان لە مەڕ تێکدانی مەزارگەی مەسیحییەکان لە شاری قودسی داگیرکراو نیشان دەدات.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، ئەم فایلە ڤیدیۆییە نیشان دەدات کە دوو شارۆچکەنشینی زایونی لە گۆڕستانێکی شاری قودسی داگیرکراودا گڵکۆی مەسیحییەکان تێک دەدەن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕژێمی زایۆنی لە هەوڵی ئەوەدایە کە ھەتا پێی دەکرێ شاری داگیرکراوی قودس بە جولەکە بکات و سروشت و شوناسی ئیسلامی و مەسیحیی ئەم شارە بسڕێتەوە.

هەروەها زایۆنییەکان دەست بەسەر زەوی و ماڵی موسڵمانان و مەسیحییەکانی ئەم شارەدا دەگرن.

بەرپرسانی نوێنەرایەتییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە شاری قودسی داگیرکراو و شاری ڕامەڵڵا لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئۆردۆن بەیاننامەیەکیان دەرکردووەو تیای دا نیگەرانیی خۆیانیان لە مەڕهەوڵی ڕژێمی زایۆنی بۆ گۆڕینی شوناسی ئایینی شاری قودس و بەشە کۆنەکەی ئەم شارە دەربڕیوەو جەختیان لە پێویستیی پاراستنی جێ و شوێنی تایبەتیی ئەم شارە کردووەتەوە.

لەم بەیاننامەیەدا کردەوەی دامەزراوە چالاکەکانی ڕژێمی زایۆنی لە بواری شارۆچکەسازی بۆ دەست گرتن بەسەر موڵکێکی سەر بە کلیسای ئۆرتۆدۆکس شەرمەزار کراوەو جەخت لە پێویستیی پاراستنی جێ و شوێنی تایبەتیی شاری قودس و هەروەها شوناسی بەشە کۆنەکەی کراوەتەوە.

سەرپەیڤ