کانونی دوھەم 12, 2023 23:46 Asia/Tehran
  • شەهیدکرانی گەنجێکی دیکە کە لەلایەن داگیرکەرانی ئیسرائیلەوە

لاوێکی دیکەی فەلەستینی بە تەقەی سەربازانی زایۆنی لە شارۆچکەی قەباتیە لە باشووری جەنین شەھید بوو.

ڕژێمی زایۆنی ڕۆژانە بە بیانووی جۆراوجۆر هێرش دەکاتە سەر گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و شەهیدو برینداریان دەکات و یان دەیانگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، "حەبیب ئەبو کامیل"، گەنجێکی فەلەستینی دانیشتووی شارۆچکەی قەباتیە لە باشووری جەنین، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە هێرشی داگیرکەرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم ناوچەیە شەھید کراو گەنجێکی دیکەش ھەر لەم ناوچەیەدا بریندار بوو.

لە ٢٤ کاژێری ڕابردوودا ٤ لاوی فەلەستینی بە تەقەی سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا شەھیدکراون.

«ئەحمەد ئەبو جونەید» لە کەمپی بەلەتا لە نابلوس، «سەناد سەمەرە» لە شارۆچکەی زاهیریەی ئەلخەلیل، «سەمیر ئەسلان» لە کەمپی قەلەندیا لە قودسی داگیرکراو و «حەبیب ئەبو کامیل» لە شارۆچکەی قەباتیە لە باشووری جەنین شەهید بوون.

سەرپەیڤ