کانونی دوھەم 22, 2023 18:28 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵای لوبنان: ناتوانین لە بەرامبەر سوکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز بێدەنگ بین

لە بەیاننامەیەکدا بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان سوکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆزی لە سویید شەرمەزار کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «ئەلعەھد»، بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەم کارە سووکایەتییەکی گەورەیە بە ئومەتی ئیسلامی لە هەموو جیهان لە ڕۆژهەڵاتەوە بگرە تا ڕۆژئاوا و ناتوانرێت بە هیچ شێوەیەک بێدەنگەی لێ بکرێت.

حیزبوڵڵا ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە حکومەتی سویید بە تەواوی بە بەرپرسیاری ئەو کارە قێزەونە دەزانین و داوا لەم وڵاتە دەکەین دەستبەجێ سزای تاوانباران بدات و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی تاوانێکی لەو شێوەیە بکات.

لە بەیاننامەکەی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبناندا داوا لە حکومەتە ئیسلامییەکان، دەسەڵاتدارانی ئیسلامی، پێکھاتەو دامەزراوەکان کراوە، ئیدانەی ئەو سووکایەتییە گەورەیە بکەن و کار بۆ ڕێکخستنی بیروڕای گشتیی جیهان بکەن بە مەبەستی پێشگرتن لە ڕوودانی ئەو جۆرە پێشێلکارییە مەترسیدارانە.

دوابەدوای سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سویید لەلایەن ڕاستڕەوێکی توندڕەوەوە لەبەردەم باڵوێزخانەی تورکیا، جیا لە ئێران و تورکیا ،وڵاتە ئیسلامییەکانی دیکە لەوانە عەرەبستان، ئۆردۆن، قەتەر، کوەیت و تورکیا بەرامبەر بەم کردەوە سووکایەتیکارانەو دژە ئیسلامە ناڕەزایەتییان دەربڕی.

سەرپەیڤ