کانونی دوھەم 27, 2023 23:57 Asia/Tehran
  • ئەنساروڵڵا: کۆمەڵگای ئیسلامی لە بەرامبەر سووکایەتی کران بە قورئانی پیرۆز بێدەنگ نەبن

ڕابەری بزوتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن ڕایگەیاند کە هۆکاری سووکایەتی کردن و بوێری بەردەوامی ڕۆژئاواییەکان لە ھەمبەر قورئانی پیرۆز بۆ ڕێشاندەر بوونی ئەم کتێبە ئاسمانییە دەگەڕێتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم ڕۆژی هەینی، "عەبدولمەلیک ئەلحوسی"، ڕابەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، ڕایگەیاند کە ئیستیکبار هەوڵ دەدات کۆمەڵگای مرۆڤایەتی تەسلیمی بەرژەوەندی و تەماحی خۆی بکات و ڕوونیشی کردەوە کە کەرامەت و شەرەفی موسڵمانان پەیوەندی بەوەوە هەیە کە کتێبەکەیان واتە قورئانی پیرۆز کتێبێکە کە بۆ ڕزگارکردنی هەموو مرۆڤایەتی دابەزیوە.

ڕابەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی لەوەش کردەوە کە دوژمنایەتی دەسەڵاتەکانی کوفر و ستەمکاری و نیفاق لەگەڵ قورئانی پیرۆز لەو ساتەوەختەوە دەستی پێکرد کە بۆ پێغەمبەری پیرۆزی ئیسلام (ص) دابەزی.

ئەلحوسی ئامانجێکی ھەرە گرنگی زلهێزە ئیستیکبارییەکانی بە کۆیلەکردن و ملکەچکردنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بۆ بەرژەوەندی و تەماحی خۆیان زانی و ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژئاوا بانگەشەی مافی مرۆڤ دەکات و کعچی ڕێز لە پیرۆزایەتییەکانی خەڵکانی دیکە ناگرێت.

ئەلحوسی ئاماژەی بەوەش دا کە کێشەی ڕۆژئاوا لەگەڵ قورئان لەبەر ئەوەیە کە ئەم کتێبە ڕزگارکەری مرۆڤایەتییە لە کۆیلایەتی و ستەمکاری.

سەرپەیڤ