شوبات 15, 2023 03:40 Asia/Tehran
  • خۆشحاڵی دەربڕینی مالومێکی زایونی لەبەر گیان لەدەستدانی دەیان هەزار کەس لە بوومەلەرزەکەی تورکیا

مالومێکی زایونی خۆشحاڵیی خۆی بە گیان لەدەستدانی دەیان هەزار کەس لە بوومەلەرزەکەی تورکیا دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی شەهاب نیوز، «شموعیل ئەلیاهۆ»مالومی زایونی و یەکێک لە خزمە ​​نزیکەکانی وەزیری ئاسایشی نێوخۆی زایۆنی، «ئیتمار بن گوێر» لە یاداشتێکدا لە گۆڤاری «ئۆلام کاتان» نووسیویەتی هەموو ئەو ڕووداوانەی ڕوویان داوە لە ئاراستەی پاککردنەوەی جیهان و باشترکردنی جیهان بووە و بەبێ ئەوان جیهان شوێنێکی باشتر دەبێت.

«شموعیل ئەلیاهو» ئەوەشی نووسیوە کە: سوریا بۆ ماوەی سەدان ساڵ لە دیمەشق و ناوچەکانی دیکە جەزرەبەی جولەکەکانی داوەو سێ جار هێرشی کردووەتە سەر ئیسرائیل بۆ کوشت و بڕو کاول کردن.

ئەو مالومە زایۆنییە هەروەها لەبارەی تورکیاشەوە نووسیویەتی، ئەم وڵاتە هەمیشە دوژمنی ڕژێمی زایۆنی بووە. ئەوانە ئابڕووی ئێمەیان لە هەموو لایەکەوە لە ئاستی جیهاندا بردووە. ئەگەر خودا ویستویەتی سزایان بدات، کەوابوو ئێمەش بێجگە لە دانیشتن و سەیرکردن نابێ ھیچ کارێکی تر بکەین.

ئەم هەڵوێستەی ئەم زایۆنیستە ڕەگەزپەرستە زۆرێک لە بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیای تووڕە کردووە. ڕۆژنامەی "تایمز"ی ڕژێمی زایۆنیش نووسیویەتی، «شموعیل ئەلیاهۆ» یەکێک لە پیاوانی ئایینی ڕادیکاڵ و نزیک لە «ئیتمار بن گۆێر»ی وەزیری ئاسایشی نێوخۆی کابینەکەی ناتانیاهۆیە.

با ئەوەش بوترێت کە ئەو تیمە فریاگوزارییەی کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە بەرەو تورکیا وەڕێکەوتبوون، پاش چەند کاژێرێک بە بیانووی هەڕەشەی ئاسایشتی تورکیایان بەجێ ھێشت و  گەڕانەوە بۆ تەلەبیب.

سەرپەیڤ