شوبات 20, 2023 18:29 Asia/Tehran
  • زایۆنییەکان بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی تورکیایان بۆ دزینی بەڵگەنامە مێژووییەکانی ئەم وڵاتە قۆستەوە

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی دەستپێشخەریی نیشتمانیی فەلەستین وتی؛ تیمی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی ڕژێمی زایۆنی کە دوای بوومەلەرزەکە ڕەوانەی تورکیا کرابوو، بەڵگەنامە مێژووییەکانی ئەم وڵاتەیان دزیوە.

«مستەفا بەرغوسی» وتی: پڕکێشیی داگیرکەران گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە تیمی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی ئیسرائیل کە دوای بوومەلەرزەکە ڕەوانەی تورکیا کرابوون، بەڵگەنامە مێژووییەکانی ٢٠٠ یان ٣٠٠ ساڵ لەمەوبەریان لە ژێر داروپەردوودا دزیوەو بە بیانووی مەترسیی ئەمنی لەو وڵاتە هەڵاتوون، کە دیارە ئەمەش ڕەفتاری دزەکانە.

«ئەلبەرغوسی» وتووشیەتی: پڕکێشیی ئیسرائیلییەکان و نەبوونی ورەی مرۆڤانە لە نێو سوپای داگیرکەر لە هێرشە ئاسمانییە دڕندەکانیان بۆ سەر سوریاش زیاتر دەرکەوت، چونکە لە کاتێکدا دیمەشق بەدەست دەرئەنجامەکانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەیەوە دەناڵێنێت، ئەو کردارەی ئیسرائیل ھەڵس و کەوتی نامرۆڤانەی زایۆنییەکان دەر دەخات.

هێرشە مووشەکییەکەی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا لە کاتێکدایە کە حکومەتی سوریا بە هۆی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە لە باکوورو باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە سەرقاڵی ڕاگەییشتن بەم ناوچانەو خەڵکە لێقەوماوەکەیەتی.

سەرپەیڤ