ئادار 12, 2023 23:45 Asia/Tehran
  • «محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی» بوو بە سەرۆکوەزیرانی نوێی قەتەر

دوای قبوڵکردنی دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی قەتەر «خالید بن خەلیفە ئالی سانی» میری قەتەر سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەم وڵاتەی دەستنیشان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سپۆتنیک ڕۆژی شەممە، «محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی» بە فەرمانی «تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» ئەمیری قەتەر وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی قەتەر هەڵبژێردرا.

لەگەڵ ڕەزامەندی ڕاگەیاندنی بارەگای میری قەتەر لەگەڵ دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی قەتەر «خالید بن خەلیفە ئال سانی»، «محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی» دوای حەوت ساڵ چالاکی نواندنی لە پۆستی وەزیری دەرەوە سەردەمی سەرۆکایەتیی بەسەر ئەنجومەنی وەزیرانی قەتەری دەست پێ کرد.

«محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی» دەرچووی بەشی ئابووری و بەڕێوەبردنە لە زانکۆی نیشتمانیی قەتەر.

عەبدولڕەحمان ئال سانی لە ماوەی ڕابردوودا چەندین پۆستی هەبووە و لە ساڵی ٢٠١٦ وەک وەزیری دەرەوەی قەتەر دەستی بە کار کردووە.

لە ساڵی ٢٠١٧ دا ھاوکات لەگەڵ پۆستی وەزیری دەرەوە ،لەلایەن میری قەتەرەوە وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی قەتەریش دەستنیشان کرا.

سەرپەیڤ