ئادار 13, 2023 08:08 Asia/Tehran
  • ئیمارات کڕینی سیستەمی بەرگری لە ڕژێمی زایۆنیی پەک پێ خست

سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە ڕایانگەیاند کە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی گرێبەستەکانی کڕینی سیستەمی بەرگری لە ڕژێمی زایۆنیی ڕاگرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە بڕیاری ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بۆ ڕاگرتنی کڕینی سیستمی بەرگری لەم ڕژیمە لە کاردانەوە بە کردەو لێدوانەکانی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی کابینەکەی ناتانیاهۆ، ئیتمار بن گوێر، دراوە.

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنی پێشتر خوازیاری وێرانکردنی بەتەواوەتیی شارۆچکەی حەوارە لە باشووری نابلوس ببوو.

لە سەرەتای دامەزرانی کابینەی ڕاست لایەنی توندئاژۆی ڕژێمی زایۆنی و ئامادەبوونی وەزیرانی وەک «ئیتامار بن گۆێر» وەزیری ئاسایشی ناوخۆی زایۆنیستەکان لەم کابینەیەدا، دۆخی ناوچە داگیرکراوەکان ئاڵۆزتر بووە.

ڕژێمی زایۆنی لەم ڕۆژانەدا بە هەلومەرجێکی نالەباردا تێدەپەڕێت بە ڕادەیەک کە دەسەڵاتدارانی ئەم ڕژێمە دان بە مەترسی و کێشەکانی بەردەمیاندا دەنێن و شیکاریی جۆراوجۆر دەربڕی ڕووخانی ئەم ڕژێمە لە داهاتوویەکی نزیکدان.

سەرپەیڤ