ئادار 19, 2023 23:29 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد گەییشتە ئیمارات و بە گەرم و گوڕی پێشوازیی لێ کرا

ئەمە یەکەم گەشتی دەرەوەیی سەرۆک کۆماری سوریا دوای ئەو بوومەلەرزە ترسناکەیە کە ماوەیەک لەمەوبەر ئەو وڵاتەی هەژاند و هەزاران کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

 

Image Caption

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە لە ئاژانسی هەواڵدەریی ساناوە ، سەرۆک کۆماری سوریا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەییشتە ئەبوزەبی، لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە و پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.

Image Caption

 سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە، کۆبوونەوەی نێوان «بەشار ئەسەد»، سەرۆک کۆماری ئیمارات و «محەمەد بن زاید» سەرۆکی ئیمارات لە کۆشکی ئەلوەتەن لە ئەبوزەبی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی ھەردووک ڵات ئەنجامی گرت.

لەم دیدارەدا «بەشار ئەسەد» ئاماژەی بەوەش دا کە هەڵوێستەکانی ئیمارات هەمیشە لۆژیکانە و ئاکارمەند بووەو ڕۆڵی ئیمارات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆڵێکی ئەرێنی و کاریگەرە بۆ دەستەبەرکردنی پەیوەندیی پتەوی نێوان وڵاتانی عەرەبی.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم ڕۆڵە لەگەڵ تێڕوانینی سوریادا یەکدەگرێتەوە سەبارەت بە پێویستیی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی؛ ڕوانگەیەک کە دەبێتە هۆی ھەڵگیرانی ھەنگاوی هاوبەشی عەرەبی.

Image Caption

بەشار ئەسەد لە درێژەی دیدارەکەدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی «محەمەد بن زاید» و نەتەوەی ئیمارات کرد لەمەڕ پاڵپشتی کردنی نەتەوەی سوریا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کارەساتی بوومەلەرزەکە.

ھەر دیدارەکەدا «محەمەد بن زاید ئالی نەهیان» سەرۆکی ئیماراتیش جەختی لە گرنگیی گەڕانەوەی سوریا بۆ باوەشی کۆمەڵگای عەرەبی و دروستکردنی پرد و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەموو وڵاتانی عەرەبی بەگوێرەی بەرژەوەندیی نەتەوەکانیان کردەوە.

هەروەها جەختی لە وەستانی ئیمارات لە تەنیشت سوریا و بەردەوامبوونی هاودەنگی لەگەڵ نەتەوەی سوریا و پێشکەشکردنی هاوکاریی زیاتر بۆ ئەم وڵاتە کردەوە.

Image Caption

«محەممەد بن زاید» لە درێژەدا باسی لە سوورییەکانی دانیشتووی ئیمارات و ڕۆڵی تایبەت و ئەرێنییان لە بنیاتنانی ئیمارات و گەشەپێدانی ئابوورییەکەی کرد.

Image Caption

«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سوریا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە) بە سەردانێکی فەرمی گەییشتە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.

Image Caption

«ئەسما ئەسەد»، هاوسەری بەشار ئەسەد؛ لەم گەشتەی دا ھاوڕێی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیەتی.

Image Caption

«محەمەد بن زاید» سەرۆکی ئیمارات لە فڕۆکەخانەی ئەبوزەبی پێشوازیی لە سەرۆک کۆماری سوریا کرد.

هەر کە فڕۆکەکەی ھەڵگری «بەشار ئەسەد» گەییشتە ئاسمانی ئیمارات، چەند فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئیماراتی چوون بە دەمیەوەو دوای گەیشتنی بە ئەبوزەبیش، بەمەبەستی کۆبوونەوە و ڕاوێژ لەگەڵ «شێخ محەمەد بن زاید» سەرۆکی حکومەتی ئیمارات یەکسەر چووە کۆشکی  «ئەلوەتەن»ەوە.

Image Caption

لە ئاھەنگی پێشوازییەکەی «بەشار ئەسەد» سروودی نەتەوەیی ئەم وڵاتە لێدرا و ٢١ تۆپیش تەقێندرا.

شاندێکی باڵای سوریا لەم گەشتەی دا یاوەری بەشار ئەسەدە.

Image Caption

 

سەرپەیڤ