ته‌مووز 30, 2023 16:49 Asia/Tehran
  • سەید حەسەن نەسروڵڵا داوایەک لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات

سەیدحەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنان داوا لەوڵاتانی ئیسلامی دەکات پەیوەندییە سیاسی و دیبلۆماسی و ئابورییەکانیان لەگەڵ هەردوو وڵاتی سوید و دانیمارک بپچڕینن.

داواکەی حەسەن نەسروڵا بەهۆی چەندبارە بوونەوەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز وەک بە شیک لە پیرۆزییەکانی موسوڵمانان و سوکایەتی کردنە پێی لە هەردوو وڵاتی سوید و دانیمارک کە بەیاسا ڕێگەدراوە بە هەرکەسێک کتێبی هەر ئاین و ئاینزایەک بسوتێنێت و حکومەتیش پارێزگاری دەکات.

سوتاندنی قورئانی پیرۆز چەند سالێکە بەردەوامی هەیە و ئەوەش ناڕەزایی لەسەر ئاستی جیهان و وڵاتانی عەرەبی بەدوای خۆیدا هێناوە و هەدێک وڵات لە ڕابردوو ئێستاشدا هەڕەشەی کۆتایی هێنان بە پەیوەندییە سیاسی و ئابوری و بازرگانییەکان لەو وڵاتانە دەکەن کە ڕیگە بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز دەدرێت تێیاندا و داوا دەکرێت یاساکە هەموار بکرێتەوە و رێگە بە سوتاندنی کتێبی هیچ ئاین و ئاینزایەک نەدرێت و سوکایەتی بە پیرۆزییەکان ڕابگیرێت.

 

سەرپەیڤ