تشرینی دووه‌م 03, 2023 10:00 Asia/Tehran

ئەمڕۆ سەیدحەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ یەکەم جار پاش دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا وتارێک پێشکەش دەکات.

سەیدحەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان نزیکەی کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ بە کاتی بەیرووت وتارەکەی پێشکەش دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کورتەڤیدیۆیەک لە سەیدحەسەن نەسروڵڵا بە نیشانە و ئارمی حیزبوڵڵای لوبنانەوە بڵاو بووەتەوە کە زۆر کەس ئەوە بە پڕمانا و پیشاندەری هاتنەئارای ڕووداوگەلێکی تازە لە پرۆسەی شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنی دەزانن.

ئەم مەسەلەیە لە میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیشدا دەنگدانەوەی بەربڵاوی هەبووە، تا ڕادەیەک کە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی "ئیسراییل هیووم" نووسیویەتی: نەسروڵڵا لە کورتەڤیدیۆیەکدا دەرکەوت، ڕەنگە ئەوە نیشانەیەک بێ لە ڕووداوگەلێک کە بڕیارە دواتر بقەومن. ئایا ئێمە شتێکی تازە لە حیزبوڵڵاوە دەبینین؟

ڕژێمی زایۆنی تەواو تۆقیوە لە وتارەکەی سەیدحەسەن نەسروڵڵا. وتارەکەی نەسروڵڵا ڕەنگە کلیلی پلانێک بێ بۆ داهاتوو.

سەرپەیڤ