خۆپیشاندانی بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلی پاش کوژرانی سێ کەسیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i423759-خۆپیشاندانی_بنەماڵەی_دەستبەسەرکراوانی_ئیسراییلی_پاش_کوژرانی_سێ_کەسیان
دوابەدوای ئەوەی سوپای ئیسراییل ڕایگەیاند سێ دەستبەسەرکراوی خۆی لە غەززەدا بە هەڵە کوشتووە، بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلی دەستیان دایە خۆپیشاندان.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 17, 2023 06:00 Asia/Tehran

دوابەدوای ئەوەی سوپای ئیسراییل ڕایگەیاند سێ دەستبەسەرکراوی خۆی لە غەززەدا بە هەڵە کوشتووە، بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلی دەستیان دایە خۆپیشاندان.

پاش ڕاگەیەندرانی کوژرانی سێ دەستبەسەرکراوی ئیسراییلی لە غەززە بە دەستی سوپا ڕژێمی زایۆنییەوە، بنەماڵەکانی دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلی بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان لە بەردەم باڵاخانەی وەزارەتی شەڕ لە تێلاڤیڤ، خوازیاری واژۆکرانی خێرای ڕێککەوتنی دیلبەدیل بوون بۆ زووتر گەڕانەوەی دەستبەسەرکراوانی خۆیان.

وتەبێژی سوپای ئیسراییل وتی: لە هەڵمەتێکی جەنگاوەریدا لە شوجاعیە کە لە باکووری غەززەدایە، سوپا بە هەڵە سێ دەستبەسەرکراوی ئیسراییلی بە جێی مەترسی زانیوە و هەر بۆیە هێزەکانی ئێمە تەقەیان لێ کردن و هەر سێیان کوژران.