کۆمەڵی ویفاق: ئەندامەتی بەحرەین لە هاوپەیمانیی دەریایی ئەمریکا خیانەتە بە فەلەستین
جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵی ئەلویفاقی بەحرەین وتی: ئەندامەتیی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە هاوپەیمانیی ئەمریکایی لە دەریای سوور، خیانەتە لە گەلی فەلەستین و ئۆمەتی ئیسلامی و عەرەبی.
شێخ "حسێن ئەددیهی" وتی: نەتەوەی بەحرەین ناتوانێت بێدەنگ بێت بەرامبەر پەیوەست بوون بەم هاوپەیمانییە کە ئامانجی بەرگری کردنە لە بەرژەوەندی و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی و بەشداریکردن لە توندترکردنەوەی گەمارۆی سەر گەلی فەلەستین. ئەددیهی وتیشی: حکومەتی بەحرەین بە بەشداریکردن لەم هاوپەیمانییە نگریسه، خۆی دەکاتە هاودەستی ڕژێمی زایۆنی لە ڕشتنی خوێنی گەلی فەلەستین.
جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵی ویفاقی نەتەوەیی بەحرەین ڕاشیگەیاند: بەحرەین نابێ ببێتە ئامرازێک بۆ خزمەتکردنی ئیسراییل و ئێمە وەک گەلی بەحرەین ناچینە ژێر باری ئەوەی کە بەشێک بین لەم خیانەتە.
ئەمدواییە لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بانگەشەی کردبوو کە هاوپەیمانییەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای یەمەن لە دەریای سوور پێکهاتووە، هاوپەیمانییەک کە جگە لە ئەمریکا، ئینگلیز، فەرەنسا، ئیتالیا، ئیسپانیا، نەرویژ، هۆڵەندا و کەنەدا، بەحرەین و دوورگەکانی سیشێلیش لەخۆ دەگرێت.