یەحیا سەریع: دەستدرێژکاریەکانی ئەمریکاو ئینگلیز بەبێ وڵام نامێنێتەوە
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە ئەمریکاو ئینگلیز بەرپرسیاری بەتەواوی دەستدرێژکاریەکانی سەر یەمەنن و ئەو پەلامارانەش بەبێ وڵام نامێننەوە.
یەحیا سەریع لە ڕاگەیاندراوێک سەبارەت بە دەستدرێژکاریەکەی ئەمڕۆی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر یەمەن وتی: ئەمریکاو ئینگلیزی دوژمن حەفتاو سێ جار پەلاماری یەمەنیان دا، کە بوە هۆی شەهیدبوونی پێنج کەس و برینداربوونی شەش کەسی دیکە لە هێزە چەکدارەکانمان.
هەربۆیە هیچ گومانێک ناکەین لە کردنە ئامانجی تەواوی ئەو لایەنانەی کە هەڕەشەن بۆسەرمان، هیچ گومانێک ناکەین و ئەو دەستدرێژیە هیچکات ئێمە لە هەڵوێستەکەمان بەرامبەر بە خەڵکی زۆرلێکراوی فەلەستین پاشگەز ناکاتەوە.
لەو ڕاگەیاندراوەدا هەروەها وتراوە کە دوژمنی ئەمریکی ئینگلیزی بەرپرسایەتی ئەو پەلامارە دەستدرێکارانەی سەر یەمەنیان بەئەستۆ گرتوە، بەڵام بێ گومان ئەو پەلامارە هیچکات بێ وڵام نامێنێتەوەو هیچ گومانێک ناکەین لە کردنەئامانجی سەرچاوەی هەر هەڕەشەیەک بۆسەر یەمەن چ لە دەریا یان وشکانی و هەروا بەردەوامیش دەبین لەسەر بەرگرتن لە هاتووچۆی ئەو گەمی و پاپۆڕانەی کە لەنێو دەریای سوورو دەریای عەرەبەوە بەرەو بەندەرەکانی خاکی داگیرکراو بەڕیوەن.
ئەمریکاو ئینگلیز ئەمڕۆ چەند پەلاماریان بۆسەر چەند ناوچەیەکی سەنعاو حوججەو زەمارو تەعزو چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو وڵاتە بەڕێوە برد.