کانونی دوھەم 15, 2024 14:10 Asia/Tehran

سەید حەسەن نەسرووڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە وتارەکەیدا بە بۆنەی حەوتەمین ڕۆژی شەهیدبوونی "وسام الطویل" فەرماندەری لێهاتووی حیزبوڵلا رایگەیاند: سەد ڕۆژی تێپەڕیوە و غەززە هەر خۆڕاگری دەکات و بە خەڵکەکەیەوە بە شێوازێکی ئەفسانەیی و خەیاڵی کە مێژوو لەوێنەی نەدیوە، بەرخۆدانی خۆی بەردەوام دەکات.

سەید حەسەن نەسرووڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە وتارەکەیدا بە بۆنەی حەوتەمین ڕۆژی شەهیدبوونی "وسام الطویل" فەرماندەری لێهاتووی حیزبوڵلا رایگەیاند: هەڕەشە و گوڕەشە کردن لە خۆڕاگری هەرگیز سوودی نەبووە و نایشبێت. ئەوەی دەبێ لە شەڕ بترسێت، دوژمن، سوپاکەی و شارۆچکەنشینەکانیەتی، نەک ئێمە، چوونکە ئێمە هەر لە یەکەم ڕۆژەوە ئامادەی خەبات بووین.

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: دوای ئەوەی ئەمریکا ڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە میحوەری خۆڕاگری کرد، ئەم میحوەرەش هەڕەشەی لە ئیسراییل کرد. ئەوەش با بڵێین ئەگەر ئەمریکا پێی وایە دەتوانێ بە هەڕەشەو  گوڕەشە بەرەی یەمەن پەکپێبخات، تەواو لە هەڵەدایە.  ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەوەی ئەمریکا لە دەریای سوور کردی زەبری قورس لە زەریاوانیی لە ناوچەکە دەدات وتیشی: ڕژێمی بەحرەین دەبێ خێرا لەو زەلیلی و زەبوونییەی هاوپەیمانی کردن لەگەڵ ئەمریکا بێتە دەرەوە.

 سەید حەسەن نەسروڵڵا پێی داگرت؛  پێویستە هەر موسڵمان، عەرەب و ئازادیخوازێک پشتیوانیی یەمەن بکات. ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەو گوشارانەی خراونەتە سەر عێراق پێش بە پەلامارەکانی خۆڕاگری بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا ناگرێ. خۆڕاگریی عێراق هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەک لە حەیفا، بەڵام دوژمن ئەو هەواڵەی سانسۆر کردووە.

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان وتی: میحوەری خۆڕاگری بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە بەردەوام دەبێت لە شەڕی دژ بە دوژمن و وەستاندنی هێرشەکانیشی بەسراوەتەوە بە وەستانی دەستدرێژییەکانی سەر غەززە.

سەرپەیڤ