مەسەلەی فەلەستین مەسەلەی شەرەفە
کانونی دوھەم 17, 2024 15:00 Asia/Tehran
میری قەتەر وتی: ئێمە لایەنگری ئاشتین، بەڵام هێڵی سوورێکش هەیە کە کەس نابێ بیبەزێنێ و ئەویش کوشتن و کۆچپێکردنی فەلەستینییەکانە.
میری قەتەر پێی داگرت: فەلەستین مەسەلەی سەرەکی و مەسەلەی شەرەفە و کوشتن و کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ئەو هێڵە سوورەیە کە نابێ ببەزێندرێ.
شێخ تەمیم بن حەمد ئالی سانی وتی: مەسەلەی فەلەستین مەسەلەیەکی ڕوون و ئاشکرایە و هیچ باسوخواسێک هەڵناگرێ. مەسەلەی فەلەستین مەسەلەی شەرەف و هەڵوێست نواندنە و ئەوەی کە مرۆڤ دەبێ پشتیوانی لە مەزڵووم بکات.
ناوبراو وتیشی: ئێمە لایەنگری ئاشتین و هەوڵ بۆ دامەزراندنی ئاشتی دەدەین، بەڵام هێڵی سوورێکیش هەیە کە کەس نابێ بیبەزێنێ، ئەو هێڵە سوورەیش کوشتن و کۆچپێکردنی فەلەستینییەکانە کە بە هیچ لەونێ قەبووڵ ناکرێ.