کوژرانی فەرماندەرێکی گوردانی رژیمی زایۆنی لەگەڵ یاریدەر وسەربازێکی لە باشوری غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i425162-کوژرانی_فەرماندەرێکی_گوردانی_رژیمی_زایۆنی_لەگەڵ_یاریدەر_وسەربازێکی_لە_باشوری_غەززە
سوپای رژیمی داگیرکەری قودس، رایگەیاند، دوو ئەفسەر و سەربازێک لە گوردانی٦٣٠ لەوان فەرماندەکەی، پاش ڕوودانی تەقینەوە لەناو ماڵێکی بەبۆمب چنراو لە باشوری کەرتی غەززە، کوژراون.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 14, 2024 09:00 Asia/Tehran

سوپای رژیمی داگیرکەری قودس، رایگەیاند، دوو ئەفسەر و سەربازێک لە گوردانی٦٣٠ لەوان فەرماندەکەی، پاش ڕوودانی تەقینەوە لەناو ماڵێکی بەبۆمب چنراو لە باشوری کەرتی غەززە، کوژراون.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی سوپای داگیرکەری زایۆنی، سێ ئەندامی گوردانی٦٣٠ بەناوەکانی سەرهەنگی دووەم، "نثنائیل یعقوب الکوفی" فەرماندەو سەرگورد"یائیر کۆهین"یاریدەرو گوربان "زیۆ چێن" لە هێزی پاشەکەوت، کوژراون.

بەپێی ئەوەی وا تائێستا دانی پێدانراوە، ژماری کوژراوانی سوپای داگیرکەری زایۆنی لە دەسپێکی هەڵمەتی باهۆزی ئەقساوە، گەیشتووەتە پینج سەد وشەست و نۆ ئەفسەر و سەرباز کە٢٣٢ کەس لەوان لە شەڕە ویشکانییەکان لەناو غەززەدا کوژراون.

سوپای رژیمی داگیرکەر ڕایگەیاند، ٤٣٤ کەس لە چەکدارانی بەخەستی بریندار بوون و برینی٧٦٤ کەسی دیکە مامناونجی و١٦٨٤ کەسی دیکەش سووک بووە.