ژومارەی شەهیدانی پەلامارەکەی دوێنێ ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر باشوری لوبنان گەیشتە چوار کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i425663-ژومارەی_شەهیدانی_پەلامارەکەی_دوێنێ_ڕژیمی_زایۆنیستی_بۆسەر_باشوری_لوبنان_گەیشتە_چوار_کەس
لەئاکامی پالامارە ئاسمانیەکەی سەرگوندی حەولای باشووری لوبنان لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە سێ ئەندامی بنەماڵەیەک شەهیدو تاقمێکی دیکەش بریندار بوون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 07, 2024 07:30 Asia/Tehran

لەئاکامی پالامارە ئاسمانیەکەی سەرگوندی حەولای باشووری لوبنان لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە سێ ئەندامی بنەماڵەیەک شەهیدو تاقمێکی دیکەش بریندار بوون.

شەهیدکرانی ئەو سێ کەسە لەدوای ئەوەیە کە حیزبوڵڵا شەهیدکرانی ئەندامێکی خۆی لەئاکامی پەلاماری ئەو ڕژیمە لە باسووری لوبنان پشت راست کردبۆوە.

حیزبوڵڵا ڕایگەیاند کە حەسەن عەلی حسین"ی ناسراو بە موجاهید کە ئەندامی بوە لەئاکامی پەلارێکی ڕژیمی زایۆنیستی لەڕێگەی قودس شەهید کراوە.

ناوبراو خەڵکی گوندی جەولانی باشوری لوبنان و لەدایک بووی ساڵی هەزارو نۆسەدو شەست و سێ بوە.

شایانی باسە شەوی دووشەمیش پەلاماری ئاسمانی زایۆنیستەکان بۆسەر ناوەندێکی دەرمانی لە لوبنان سێ فریاگوزاری شەهید کردبوو.