یەحیا سەریع: هێرشمان کردۆتە سەر گەمیی "پینۆکیۆ" لە دەریای سوور
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i425778-یەحیا_سەریع_هێرشمان_کردۆتە_سەر_گەمیی_پینۆکیۆ_لە_دەریای_سوور
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند؛ سوپای یەمەن هەڵمەتی سەربازیی خۆی لە مانگی ڕەمەزان، مانگی جەهاد لە ئاراستەی یارمەتیدان و پاڵپشتی کردنی گەلی چەوساوەی فەلەستین و برایانی خەباتکارمان لە کەرتی غەززە درێژە پێ دەدەین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 12, 2024 11:00 Asia/Tehran

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند؛ سوپای یەمەن هەڵمەتی سەربازیی خۆی لە مانگی ڕەمەزان، مانگی جەهاد لە ئاراستەی یارمەتیدان و پاڵپشتی کردنی گەلی چەوساوەی فەلەستین و برایانی خەباتکارمان لە کەرتی غەززە درێژە پێ دەدەین.

یەحیا سەریع وتی: لە ئاراستەی فریاکەوتنی گەلی مەزڵوومی فەلەستین و وەڵامدانەوەی دەسدرێژییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر وڵاتەکەمان، هێزی دەریایی سوپای یەمەن بە پشت بەستن بە خوای گەورە، هەڵمەتی دانەبەر هێرشی گەمیی "پینۆکیۆ"ی ئەمریکای لە دەریای سوور بە چەن مووشەکی دەریایی جێبەجێ کرد و بە سەرکەوتوویی ئامانجەکەی پێکا.

هێزە چەکدارەکانی یەمەن سوور و پێداگرە لە سەر پێشگرتن بە هاتووچۆی گەمیی ئیسراییلی یان ئەو گەمییانەی لە دەریای سوور و دەریای عەرەبی بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەڕۆن و ئەم هەڵمەتانەی هەتا ئەو کاتەی دەسدرێژییەکان کۆتاییان نەیەت و گەمارۆ لە سەر گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە هەڵنەگیردرێ، هەر بەردەوام دەبێ.