شەهیدکرانی فەرماندەرێکی سەربازی حەماس لەئاکامی پەلاماری بەخۆفڕی زایۆنیستەکان بۆسەر باشوری لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i425821-شەهیدکرانی_فەرماندەرێکی_سەربازی_حەماس_لەئاکامی_پەلاماری_بەخۆفڕی_زایۆنیستەکان_بۆسەر_باشوری_لوبنان
سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە "هادی عەلی محمد مستەفا"ی یەکێک لە فەرماندەرانی گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لەئاکامی هەڵمەتێکی بەخۆفڕی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی زایۆنیستەکان بۆسەر باشوری لوبنان شەهید بووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 14, 2024 07:30 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە "هادی عەلی محمد مستەفا"ی یەکێک لە فەرماندەرانی گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لەئاکامی هەڵمەتێکی بەخۆفڕی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی زایۆنیستەکان بۆسەر باشوری لوبنان شەهید بووە.

کەناڵی ئەقسا ڕایگەیاند کە  "هادی عەلی محمد مستەفا"ی یەکێک لە فەرماندەرانی گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسامی لقی سەربازی حەماس لە لوبنان لەئاکامی هەڵمەتێکی بەخۆفڕی زایۆنیستەکان  لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆسەر ئۆتۆمبیلەکەی لەنزیک چوارڕێیانی جادەی سوور بەرەو ناقورە لە باشوری ئەو وڵاتە شەهید کراوە.

بزوتنەوەی حەماس و گوردانەکانی قەسام بەو بۆنەوە سەرەخۆشیان کردوەو پێشتریش هەواڵنێری مەیادین ڕایگەیاندبوو کە خۆفڕێکی ئەو ڕژیمە تەقەی لە ئۆتۆمبێلێک لە دەروازەی کەمپی ڕەشیدیەی باشوری شاری سووری لوبنان کردوە.

تیرۆرکردنی فەرماندەو ئەندامانی باڵای گروپگەلی خۆڕاگری فەلەستینی بەشێکە لە پیلانی ئەو ڕژیمە لە لوبنان و سووریاو هەربەم ئاراستەیەدا بەرلەمەش زۆر لە فەرماندەرانی ڕامیاری و سەربازی گروپگەلی خۆڕاگری بۆوێنە ساڵح عاروری و ویسام حەسەن تەویل لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە تیرۆر کراون.