ئادار 16, 2024 08:30 Asia/Tehran

ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوێک دا پێداگری کرد کە شاری قودس بەشێکی جیاهەڵنەگری خاکی فەلەستین و پێتەختەکەیەتی و سەرجەمی بەرینایی مزگەوتی ئەقسا بەتەواوی هەرتەنیا تەرخانە بۆ ڕازو نیازو عیبادەتی ئایینی خەڵکی موسوڵمان.

ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی دوێنێ هەینی لە ڕاگەیاندراوێک دا ئامانجی ڕژیمی زایۆنیستی لە کۆسپ و لەمپەری ئاسنین دانان لە پەنا مزگەوتی ئەقساو بەربەستکردنی دەستڕاگەیشتنی ئازادانە بەو شوێنە پیرۆزەی بە گۆڕینی دۆخی مافیاسایی و مێژویی مزگەوتی ئەقسا لێکدایەوەو ئەو کردەوانە بە ناڕەوا زانی و بە توندی شەرمەزاری کردن.

ناوبراو ئەو کارەی زایۆنیستەکانی بە پێشێلی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتیەکان و بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان زانی و پێداگری کرد کە ئەو پەلامارانە نایاسایین و لەگەڵ یاساو ڕێوشوێنە نێودەوڵەتیەکان و پەسەندکراوەکانی  ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەو بوارەدا ناکۆکەو هەربۆیە پووچەڵە.

ئەو ڕێکخراوە وێڕای پێداگری لەسەر پێویستی لەبەرچاوگرتنی ڕێزگرتن لە شوێنی پیرۆزو ئازادی عیبادەت لەو شوێنانە ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیستی بە بەرپرسیاری تەواوی لێکەوتەی چەواشەکاری لە قودس و مزگەوتی ئەقسا زانی و داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد کە ئەرکی خۆیان بۆ کۆتایی هێنان بە چەواشەکاری ئەو ڕژیمە بەئەستۆ بگرن.

سەرپەیڤ