نیسان 14, 2024 00:30 Asia/Tehran

میدیا زایۆنیستەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەم ڕایانگەیاند کە هاوکات لەگەڵ هێرشە درۆنی و مووشەکیەکەی ئێران، زایۆنیستەکان شاڵاویان بردوە بۆ مارکێت و دوکانەکان.

میدیا زایۆنیستەکان ڕایانگەیاند کە هاوکات لەگەڵ دەسپێکی هێرشی ئێران بۆسەر ڕژیمی زایۆنیست شارۆچکەنشینەکان بەشێوەیەکی دەگمەن و بێ وێنە، شاڵاویان بردوە بۆ مارکێت و دوکانەکان و بە هەزاران شارۆچکە نشینی زایۆنیست لەدوای دەسپێکی هەڵمەتەکەی ئێران خەریکی پاشەکەوتی ئاوو خواردەمەنین.

لەلایەکی دیکەوە هاوکات لەگەڵ وڵامی سەربازیانەی ئێران بە ڕژیمی زایۆنیست شارەوانی شاری حەیفا لەو شارە دۆخی نائاسایی ڕاگەیاندوە.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی شەوی ڕابڕدوو بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە بەدەیان درۆن و مووشەکی ئاراستەی خاکی داگیرکراوو بنکەکانی ئەو ڕژیمە کردوە.

سەرپەیڤ