نیسان 15, 2024 15:10 Asia/Tehran

نوێنەری حیزبوڵڵای لوبنان لە تاران وتی : زەبر وەشاندنی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕژێمی زایۆنیستی، گۆڕانکارییەکی گەورەیە، و ڕەهەندو ئەنجامەکانی ئەو زەبرە کاریگەرە، بەرەبەرە دەردەکەوێ.

سەید"عەبدوڵڵا سەفیەدین" بەئاماژە بەوەی کە ئەنجامەکانی وەڵامدانەوەی ئێران بە ڕژێمی زایۆنیستی، بەرەبەرە و لەداهاتوودا زیاتر دەردەکەوێ، وتی: ئەنجامەکانی هێرشی ئێران تادێ زیاتر روون دەبێتەوەو لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئێمە ئەو ئەنجامانە بەتەواوەتی هەست پێ دەکەین.

نوێنەری حیزبوڵڵای لوبنان لە تاران وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە شایەتی قۆناخێکی هەستیارین لە مێژووی رژیمی زایۆنی و چەسپاندنی ڕەوتی پێش پێگرانەدا، وتی: زەبروەشاندنی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رژیمی زایۆنیستی، گۆڕانێکی گەورەیە، ئەوەی واڕووی دا، گۆڕانکارییەکی گرینگ و چارەنووس سازە کە رەهەندو ئەنجامەکانی ئەو زەبرە کاریگەرە، بەرەبەرە دەردەکەوێ.

خاڵی گرینگ ئەوەیە کە لەڕەوتی ئەو گۆڕانکارییانەدا شایەتی پاشەکشەی رۆژاواییەکانین لەمەڕ پشتگریی کردن لە رژیمی زایۆنیستی.

سەرپەیڤ