نیسان 15, 2024 15:50 Asia/Tehran

موفتیەکی عوممان، پەسنی هەڵمەتەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دا بەدژ رژێمی زایۆنیستی.

شێخ "ئەحمەد بن ئەحمەد خەلیلی" موفتی عوممان لە پەیامێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئیکس" نووسی: ئەوەی لە میدیاکاندا لەبارەی وەڵامدانەوەی بوێرانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بڵاو کرایەوە، بەڕاستی ئێمەی دڵخۆش کرد و هیودارین بەزوویی شایەتی ئەنجامەکەی بین.

وتیشی: ئێمە ڕێزدەگرین لە وەڵامدانەوەی ئێران بە هێرش و دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کۆنسولخانەی ئێران لە دەمشقی سوریا.

خەلیلی هەروەها وتی: هیوادارین ئەو هەڵمەتە، رژیمی زایۆنیستی و لایەنگرانی، ئاگا بکاتەوە، ئێمە چاوەڕوانین هەتا ببینین چ شتێک تواناو دەسەڵاتی زایۆنیەکان و لایەنگرانی ئەوان تێک دەشکێنێ و موسڵمانان لە چنگ ئەوان ڕزگار دەکا.

موفتی عوممان داوای لە ئۆممەتی عەرەبی و ئیسلامی کرد، بۆ پاڵپشتیی لە ستەملێکراوانی غەززەو فەلەستین، پێش قەدەم بن و بە کاردانەوەی بچووک، رازی نەبن.

سەرپەیڤ