نیسان 16, 2024 10:30 Asia/Tehran

جێگری سەرۆکی پارتی جەماعەتی ئیسلامیی پاکستان، وەڵامدانەوەی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەدژ رژێمی مرۆڤ کوژی زایۆنی، بە مافی ڕەوای تاران زانی و پێی داگرت؛ پێش پێگریی رژێمی ئیسرائیل بەهەڵمەتی بەرگرییانەی ئێران، داڕما.

"لیاقەت بەلوچ" جێگری سەرۆکی پارتی جەماعەتی ئیسلامیی پاکستان لە لاهور وێڕای ئاماژە بەوەی کە هەڵمەتی مووشەکیی و درۆنیی ئێران بەدژ رژێمی مرۆڤ کوژی زایۆنیستی لەڕاستیدا وەڵامدانەوەیەک بوو بە دەسدرێژکارییەکانی رژێمی داگیرکەری ئیسرائیل و بەرگریی ڕەوای ئێران بەئەژمار دێ، پێی داگرت؛ گرینگترین خاڵی ئەو هەڵمەتە سزادەرانەی ئێران، داڕماندنی پێش پێ گریی رژێمی داگیرکەری ئیسرائیل بۆ دووەم جار لە دەسپێکی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسایە.

لیاقەت بەلوچ وێڕای پێداگری لەسەر یەکڕیزیی بەهێزی جیهانی ئیسلام و هەوڵدان بۆ بەرەڤانی لە بەیتولموقەدەس، وتی: بیروڕای گشتیی جیهان، بێزارە لە کردەگەلی دەسدرێژکارانەی رژێمی ژینۆسایدکەری زایۆنی بەدژ خەڵکی غەززەو ئەو نەفرەت و بێزارییەی گەلانی جیهان و ناوچە، بەدژ ئەمریکاو بەریتانیاش بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە زیادبوونە.

سەرپەیڤ