نیسان 22, 2024 11:15 Asia/Tehran

ژینڕاڵی پاشەکەوتی ئەرتەشی ڕژیمی کۆمەڵکوژی زایۆنیست وێڕای داننان بە تێکشکانیان لە بەرامبەر خۆڕاگری فەلەستین لە کەرتی غەزە، خوازیاری ڕاگەیەندرانی کۆتایی ئەو شەڕە بوو لەلایەن کاربەدەستانی ڕژیمەکەیەوە.

ئیسحاق بریک"ی ژینڕاڵی پاشەکەوتی ئەرتەشی ڕژیمی کۆمەڵکوژی زایۆنیست وێرای ئاماژە بە وەدی نەهاتنی ئامانجی ڕژیمەکەی لە پەلاماردانی غەزە وتی: پێویستە ڕژیمی زایۆنیستی کۆتایی شەڕ لەو کەرتە ڕابگەیەنێ و پەلاماردانی ڕەفەح"یش هیچ یارمەتیەکی ناکا، چونکە لەشەڕ لەگەڵ خۆڕاگری دا تێکشکاوە.

ئەو ژینڕاڵە پاشەکەوتەی زایۆنیستەکان بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە هیچ هێزێک بۆ هەمیشە خۆڕاگری بۆ لەنێو ناچێ.

لەدوای تێپەڕینی زۆرتر لە ٦ مانگ دەستدرێژی بەبێ ئاکام و دەسکەتی ئەو ڕژیمە بۆسەر غەزە ئەوەتا ئەو ڕژیمە بەردەوام تووشی قەیرانی نێوخۆو دەرەکی خۆیەتی.

ئەو ڕژیمە لەم ماوەیەدا هیچ دەسکەوتێکی نەبوە جگە لە دڕندەکاری و قەڵاچۆو کاولکاری و دڕندەکاری نێو شەڕو پێشێلی یاسا نێودەوڵەتیەکان و بۆردومانی دامەزراوە فریاگوزارەکان و قاتو قڕی و برسیەتی لەو ناوچە.

سەرپەیڤ