شاڵاوی مووشەکیی تازە لە لوبنانەوە بەرەو فەلەستینی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i426980-شاڵاوی_مووشەکیی_تازە_لە_لوبنانەوە_بەرەو_فەلەستینی_داگیرکراو
حیزبوڵڵای لوبنان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند؛ دوو پێگەی سەربازیی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو پێکاوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 01, 2024 05:46 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند؛ دوو پێگەی سەربازیی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو پێکاوە.

لە بەیاننامەکەی حیزبوڵڵادا هاتووە: لەم هێرشانەدا دوو ماڵمان لە شارۆچکەکانی «ئاویویم» و «دوڤیۆ» پێکاوە کە هێزی سەربازیی دوژمنی زایۆنییان تێدا سەقامگیر ببوو.

خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان هەروەها راشیگەیاند چەندین مووشەکی هاویشتووە بەرەو مۆڵگە و شوێنی کۆبوونەوەی هێزە زایۆنییەکان لە شارۆچکەکانی «دوفیف» و «ئەفیفیم» لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو .

خۆڕاگریی ئیسلامیی حیزبوڵڵا ڕایگەیاند کە لە کاردانەوە بە کوشتارەکەی جنین، بە دەیان مووشەکی کاتیوشا هێرشی کردۆتە سەر شارۆچکەی "مارگلیۆت". میدیا سەربازییەکانی سەر بە خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنانیش ڕایانگەیاندووە کە تا ئێستا و لە ماوەی دووسەد ڕۆژدا ، هەزار و نۆسەد و نەوەد و هەشت هەڵمەت لە بەرەکانی پشتیوانیی لوبنان، یەمەن و عێراق بەڕێوەچووە.