هێرشی تۆپخانەی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی زایۆنییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i427270-هێرشی_تۆپخانەی_حیزبوڵڵای_لوبنان_بۆ_سەر_بنکە_سەربازییەکانی_زایۆنییەکان
خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان سەرلەبەیانی یەکشەممە ڕایگەیاند کە بنکە و ناوەندە سەربازییەکانی زایۆنییەکان لە فەلەستینی داگیرکراودا تۆپباران کردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 12, 2024 07:45 Asia/Tehran

خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان سەرلەبەیانی یەکشەممە ڕایگەیاند کە بنکە و ناوەندە سەربازییەکانی زایۆنییەکان لە فەلەستینی داگیرکراودا تۆپباران کردووە.

خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان ڕایگەیاند؛ بنکە و ناوەندە سەربازییەکانی ڕژێمی داگیرکەری لە ئەلمەرج تۆپباران کردووە. میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیش ڕاپۆرتیان داوە کە پێنج مووشەک لە لوبنانەوە چەن ناوچەگەلێکی ئەجەلیلیان پێکاوە.

حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا باسی ئەوەی کردووە کە بنکەی زایۆنیی «بیت هلل»ی بە دوو درۆنی جەنگیی هێرشبەر و خۆتەقێن پێکاوە. خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان ڕۆژی شەممە بە دوو درۆنی جەنگی ، مۆڵگەی ئەفسەرانی زایۆنی  لە بنکەی «بیت هلل» لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو پێکا. حیزبوڵلای لوبنان پێیداگرت سەرباری هەوڵی دوژمن بۆ پێوشوێن گرتن و بەرپەرچدانەوەی ئەم دوو درۆنە، دیسان هەر ئەفسەران و هێزە سەربازییەکانی دیکەی زایۆنییەکانی ڕاستەوخۆ پێکاوە.