دیداری ئەندامانی حەماس لەگەڵ سەیید حەسەن نەسروڵڵا لە بەیروت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i427386-دیداری_ئەندامانی_حەماس_لەگەڵ_سەیید_حەسەن_نەسروڵڵا_لە_بەیروت
سەرچاوە میدیاییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند، شاندێکی بزووتنەوەی حەماس لەگەڵ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دیداری کردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 16, 2024 11:15 Asia/Tehran

سەرچاوە میدیاییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند، شاندێکی بزووتنەوەی حەماس لەگەڵ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دیداری کردووە.

کەناڵی "ئەلقودس" لەوبارەوە ڕایگەیاند، شاندێک پێکهاتوو لە؛ سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ لەگەڵ "سەید حەسەن نەسروڵڵا"ی ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیروت دیدار و وتووێژی کرد. سەرۆکایەتی ئەو شاندە لەئەستۆی "خەلیل ئەلحەییە"ی یاریدەری سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەززە بوو.

لەو دیدارەدا، لێکدانەوەی بەرفراوان و قووڵ لەبارەی ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی هەنوکەی کەرتی غەززەو بەگشتی فەلەستینی داگیرکراو و بەرە جیاجیاکانی پشتیوانیی خۆڕاگریی لە کەرتی غەززەو هەروەها هەڵوێستە سیاسییە جیهانیەکان و بزووتنەوە خوێندکارییەکان لە بەشی زۆری ناوچەکانی جیهاندا، تاووتوێ کراو ئامادەبووان هەروەها پێیان داگرت لەسەر یەک هەڵوێستی و درێژەی هەموو هەوڵە مەیدانییە جیهادی، سیاسی و جەماوەرییەکان بۆ گەیشتن بەئامانجەکانی هەڵمەتی "باهۆزی ئەقسا" و گەیشتن بە سەرکەوتن لە داهاتوودا.

ڕێبەرانی حەماس و سەیید حەسەن نەسروڵڵا لە درێژەی دیدارەکەیاندا، پەسنی ئاستی هاوکاری و هاوهەڵوێسستی نێوان بەرەو لایەنە جۆربەجۆرەکانی تەوەری خۆڕاگرییان دا.