نەبی بێری: لوبنان وەفادارە بە بەرگری کردن لە خاکەکەی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i427678-نەبی_بێری_لوبنان_وەفادارە_بە_بەرگری_کردن_لە_خاکەکەی
سەرۆکی پارلمانی لوبنان پاراستنی دەسکەوتی نیشتمانی ڕزگارکردنی باشوری لوبنان و بەرگری لەو وڵاتەی بە ئەرکێکی نیشتمانی پێناسە کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 25, 2024 07:45 Asia/Tehran

سەرۆکی پارلمانی لوبنان پاراستنی دەسکەوتی نیشتمانی ڕزگارکردنی باشوری لوبنان و بەرگری لەو وڵاتەی بە ئەرکێکی نیشتمانی پێناسە کرد.

نەبی بیری ئەمڕۆ هەینی لە سەروبەندی ساڵهاتی جێژنی خۆڕاگری و ڕزگارکردن سپاسی کرد لەسەرجەمی ئەو کەسانەی کە ڕۆڵیان هەبوو لە ڕزگارکردنی باشوری لوبنان و پێداگری کرد لەسەر پێویستی یەگجار زۆری پارێزگاری لە دەسکەوتەکانی ڕۆژی ٢٥ی مانگی مەی ساڵی دوو هەزار.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە لوبنان وەفادارە بە بەرگری کردن لە خاکەکەی وتیشی: ڕژیمی زایۆنیستی لە هەوڵدایە بەهۆی هەوڵێکی بێ ئاکام لە شەڕیک دا کە ئەنجامەکەی ڕوون نیە شکستەکانی لە لوبنان قەرەبوو بکاتەوە.

ناوبراو وتی: ئێمە دیسانەوە پێداگری دەکەین لەسەر وەفاداری بە بڕیارنامەی حەفدە سفر یەکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و سەرجەمی بڕگەو نێوەرۆکەکەی و ڕادەگەیەنین کە زایۆنیستەکان بەرپرسیاری پێشیلی ئەو بڕیارنامەیە.

ناوبراو پێداگریشی کرد کە پێشوازی دەکەین لە هاریکاری ئەرێنی هەموولایەنە نێودەوڵەتیەکان بۆ کۆنتڕۆڵی دەستدرێژکاریەکانی ئەو ڕژیمە پاوانخوازە لە لوبنان.