لیبێرمەن پێشنیاری وەزارەتی شەڕی قەبووڵ نەکرد، نەتانیاهوو تەنگی پێ هەڵچنراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i427956-لیبێرمەن_پێشنیاری_وەزارەتی_شەڕی_قەبووڵ_نەکرد_نەتانیاهوو_تەنگی_پێ_هەڵچنراوە
"ئاڤیگدۆر لیبێرمەن" بە ئاماژە بەوەی کە نەتانیاهوو لە ژێر گوشارێکی قورسدایە پێیداگرت کە پێشنیارەکەی بۆ گرتنەدەستی پۆستی وەزارەتی شەڕی قەبووڵ نەکردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 03, 2024 05:30 Asia/Tehran

"ئاڤیگدۆر لیبێرمەن" بە ئاماژە بەوەی کە نەتانیاهوو لە ژێر گوشارێکی قورسدایە پێیداگرت کە پێشنیارەکەی بۆ گرتنەدەستی پۆستی وەزارەتی شەڕی قەبووڵ نەکردووە.

"ئاڤیگدۆر لیبێرمەن" ڕێبەری پارتی "ئیسراییل ماڵی مەیە" وتی کە نەتانیاهوو لە ژێر گوشارێکی قورسدایە، بەلام هەرگیز ناهێڵێ دوو جار لە کونێکەوە مار پێوەی بدات. ناوبراو وتی کە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پێ باشترە  و کابینەی نەتانیاهوو تەنیا شتێک کە بۆی گرینگە مانەوەی سیاسیی خۆیەتی و بەس.

لە ڕۆژانی ئەم دواییەدا دوابەدوای سەرکەوتنەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە مەیدانی شەڕی زەوینیی غەززە، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی کەوتۆتە ژێر گوشارێکی قورسەوە و وێدەچی کە بە وەلانانی ''یواف گالانت" وەزیری شەڕی کابینەکەی، هەموو بەرپرسایەتیی ئەم شکستانەی خستۆتە ئەستۆی ئەو، بۆ ئەوەی خۆی دەرباز بکات لەو زەخت و گوشارانە.