دەوڵەتی میسر هەڵوەشایەوە
دەوڵەتی میسر دەست لەکارکیشانەوەی خۆی ڕادەستی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کرد .
موستەفا مەدبولی، سەروک وەزیرانی میسر هەڵوەشێندرانی دەوڵەتی خۆی ڕاگەیاند و لە نامەیەک دا کشانەوەی دەوڵەتەکەی بە سەرۆکی ئەم وڵاتە ، ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک کۆماری میسر ڕاگەیەندراوە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی ئەم وڵاتە موستەفا مەدبولی کردوەتە بەرپرسی دەوڵەتی نوێ و داوای لەو کردووە لە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ سەرنجی توانایی و ئەزموونی ئەندامانی دەوڵەت بدات.
بەپێی دەستووری میسر سەرۆکی ئەم وڵاتە لانیکەم لە ماوەی سی ڕۆژ سەرۆک وەزیران دیاری دەکات و ئەگەر دەوڵەت نەتوانێ متمانەی پارت یان هاوپەیمانییەک کە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی لە بەردەست دایە ڕاکێشێ ، سەرۆک کۆمار ئەو سەروک وەزیرەی کە لەسەر پێشنیاری پارت یان هاوپەیمانی زۆرینە دیاری کراوە دەکاتە بەرپرسی دیاری کردنی دەوڵەت .