حوزه‌یران 24, 2024 10:45 Asia/Tehran

وەزیری تەندروستی سعودیا ڕایگەیاند کە ژومارەی گیانبەختکردوانی حەجی ئەمساڵ زۆرتر بوون و وتی کە تاکوو ئێستا هەزارو سێسەدو یەک کەس گیانیان بەخت کردو.

هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە سەدی ٨٣ی کەسە کۆچکردوەکان مۆڵەتنامەی حەجیان پێ نەبوەو زۆرتر لەبەر پیاسەی درێژخایەن لە ژێر تیشکی ڕۆژدا بەبێ هیچ سەرپەناو پشودانێک تووسێ گەرمابردوویی بوون.

فەهد ئەلجەلاجل"ی وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە وتی کە ژومارەیەک لە قوربانیەکان بەبێ خاونداری هیچ مۆڵەتنامەیەک بەشداری ڕێوڕەسمی حەج بوون و هیچ ناسنامەیەکیان پێ نەبوە.

هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو وەزارەتخانە هەنگاوی پێویستی هەڵگرتوە بەئاراستەی ناسینیەوەو پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان و ناشتن و دەرکردنی بەڵگەی کۆچیان لە مەکەی موکەڕەمە.

سەرەڕای کۆچی دوایی زۆرتر لە ١٣٠٠ زیارەتکاری ماڵی خودا بەڵام ئەلجەلال بانگەشەی ئەوەی کرد کە گۆیا بنیاتە پێشکەشکارەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ دا سەرکەوتوو بوون.

سەرپەیڤ