لاپید: شەڕی ئیسراییل لە غەززە دەبێ ڕاگیردرێ/ ئێمە پیاوی شەڕی درێژخایەن نین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i429173-لاپید_شەڕی_ئیسراییل_لە_غەززە_دەبێ_ڕاگیردرێ_ئێمە_پیاوی_شەڕی_درێژخایەن_نین
سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنی پێیداگرت لە سەر پێویستیی راگیردرانی شەڕەکەی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ته‌مووز 08, 2024 07:15 Asia/Tehran

سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنی پێیداگرت لە سەر پێویستیی راگیردرانی شەڕەکەی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە.

یائیر لاپید دەڵێ: ئێمە پێویستمان بە راگیردرانی شەڕ، گەیشتە تەبایی و گەڕاندنەوەی دەستبەسەرکراوانمان هەیە. لاپید بە ئاماژە بە سست و لاواز بوونی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی درێژخایەندا دانی نابەوەدا کە ئیسراییل هەمیشە نەیاری شەڕی درێژخایەن بووە لەبەر ئەوەی کە سوپای ئێمە پشتی بە هێزی پشتیوانی یەدەک بەستووە کە ئەم هێزانەش بۆ شەڕی درێژخایەن نابن.

پێداگریی لاپید لە سەر پێویستیی ڕاگیردرانی شەڕ و دەسرا گەیشتن بە ئاگربڕ لە کەرتی غەززە و واژۆکرانی گرێبەستی دیلبەدیل لەگەڵ خۆراگریی فەلەستین لە کاتێکدا هاتۆتە ئاراوە کە خولی تازەی دانوستانی لەم بارەوە لە مسر و قەتەر بە بەشداریی ناوبژیوانان دەست پێ بووە.