ته‌مووز 17, 2024 14:36 Asia/Tehran

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دوێشەو لە لێدوانێکدا پێی داگرت؛ یەکێ لە دەسکەوتە گرینگەکانی هەڵمەتی"باهۆزی ئەقسا"، یەکڕیزیی نێوان موسڵمانان و کەمبوونی گرژیی وناکۆکییە تایفی و ئەتنیەکان بووە.

"سەید حەسەن نەسروڵڵا"، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە دەسپێکی وتاردانەکەی بەبۆنەی شەوی عاشورا، سوپاسی ئامادەبوونی خەڵکی کرد لە ڕێوڕەسمەکانی تازیەباریی بۆ ئیمام حوسێن(ع) و هەروەها سوپاسی هێزە ئاسایشییەکانیشی کرد لەبەر پاراستنی ئاسایش و ئەمنیەتی تازیەداران.

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە درێژەی وتاردانەکەیدا، ئاماژەی کردە ڕووداوی تەقەو دەسڕێژی شەوی ڕابردووی ڕێوڕەسمی تازیەداریی "سید الشهدا(ع)" لە "مەسقەت"ی پایتەختی عوممان و سەرەخۆشی کرد لە دەوڵەت وخەڵکی ئەو وڵاتە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا وێڕای ئاماژە بە هەڵمەتی باهۆی ئەقسا، وتی: لە بەرەکەتەکانی هەڵمەتی باهۆزی ئەقساو هاوهەڵوێستیی بەرەکانی پشتیوانی، شوێنهاتی یەکجار ئیجابی و کەمکردنەوەی ناکۆکی و گرژیی تایفییە کە هەواڵگریی ڕۆژاوایی پلانی بۆ داڕشتبوو و حیسابی بۆ کردبوو.

ناوبراو وتیشی: ئێمە خەریکی نەبەردێکین کە ئاسۆکەی ڕوونەو پشت بە وادەی قورئانی، رژیمی زایۆنیستی لەناو دەچێ.

هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا، یەک لە درێژخایەنترین و گەورەترینی ئەو شەڕانەیە کە دوژمن دانی پێداناوەو گرینگتر لەگشت ئەمانە ئەوەیە کە ئەو شەڕە، شەڕی تەوەر و نەتەوە خۆڕاگرەکانە.

سەرپەیڤ