ته‌مووز 25, 2024 21:19 Asia/Tehran
  • نەیارەتی خەڵکی ئوردون لەگەڵ دانرانی  نووسینگەی پەیوەندییەکانی ناتۆ لەنێو وڵاتەکەیاندا

وەزارەتی دەرەوەی ئوردون لەکاتێکدا باسی دامەزرانی نووسینگەی پەیوەندییەکانی ناتۆ لەو وڵاتەی کردووە کە خەڵک و چالاکانی سیاسی، وەها کردەیەک بەزیانی فەلەستینیانی غەززەو بە قازانجی رژێمی زایۆنی دەزانن.

بڕیاری ئوردون بۆ دانانی نووسینگەی پەیوەندییەکانی ناتۆ، کاردانەوەی خەڵکی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە.ڕەخنەگران، ئەو بڕیارە بە پیلانێک بەدژ فەلەستینیانی غەززەو سەپاندنی بڕیارەکانی ناتۆ بەسەر ناوچە، لەقەڵەم دەدەن. بەبڕوای خەڵکی ئوردون، ناتۆ هیچ قازانجێکی بۆ ئەوان نیەو تەنیا بارێکە لەسەر شانیان و ئەوان جەخت لەوە دەکەنەوە کە لانیکەم، نووسینگەیەک کراباوە کە لەپێناو وەستاندنی شەڕ لە غەززەدا چالاک بوایەو هەوڵی دابا.هاووڵاتیانی ئوردونی، هۆی نەیارەتیکردنیان دەگەڕێننەوە بۆ بێ ئاکام بوونی هەوڵی حکومەت لەوبارەو بە ئاماژە بە بارودۆخی سیاسی لە یەمەن، فەلەستین، غەززەو تەنانەت ئەمریکا، کرانەوەی ئەو نووسینگەیە بەهەوڵێکی ناڕوون و تەماوی لەقەڵەم دەدەن و پێیان وایە، ئوردون ناتوانێ بەرگەی زەخت و گوشارە سیاسییەکانی هاوپێوەند بەو بابەتە بگرێ.پێویستە سیاسەتی ئوردون هەردەم داڕێژراو بێ لەسەر بنەمای هاوکاریی لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچە بەڵام ئەمڕۆکە، ئەو پەیوەندییە لەبەر دۆخی غەززە، تووشی ناڕوونی و ناشەفافی بووە، ئەویش لە کاتێکدا کە رژێمی زایۆنیستی بەنیازە غەززە داگیربکاو پێش بگرێ بە پێکهاتنی وڵاتی فەلەستین.

سەرپەیڤ