ئەنساروڵڵای یەمەن: ئیسرائیل چاوەڕوانی وێرانکاریەکی سەرشۆڕانە بێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i430089-ئەنساروڵڵای_یەمەن_ئیسرائیل_چاوەڕوانی_وێرانکاریەکی_سەرشۆڕانە_بێ
ئەندامێکی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، هەڕەشەی کرد لە رژێمی زایۆنیستی پاش ئەنجامدانی تاوانی ترۆری "ئیسماعیل هەنیە"ی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس و وتی کە ئەو رژێمە دەبێ چاوەڕوانی وێرانکاریەکی سەرشۆڕانە بێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 04, 2024 06:53 Asia/Tehran

ئەندامێکی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، هەڕەشەی کرد لە رژێمی زایۆنیستی پاش ئەنجامدانی تاوانی ترۆری "ئیسماعیل هەنیە"ی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس و وتی کە ئەو رژێمە دەبێ چاوەڕوانی وێرانکاریەکی سەرشۆڕانە بێ.

"حیزام ئەلئەسەد" ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە پەیامێکدا بە زمانی عیبری لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: ئیسرائیلیەکان لەبەرچی نیگەرانن؟ لەبەر ئەوەی چاوەڕوانی وێرانییەکی سەرشۆڕانە و پڕشورەیین.

بەرلەوە، "سەید عەبدولمەلک حوسی" ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتبووی؛ تاوانی ترۆری ئیسماعیل هەنیە، ئوروپییەکان و ژمارێک وڵاتی عەرەبی ڕیسوا کرد کە تەنانەت هەڵوێستێکی ئیدانەکەریشیان نەگرتەبەر. ناوبراو وتیشی: دوژمنی زایۆنی بە پەرەپێدانی تاوانکارییەکانی، خۆی لە کەوتنی حاشاهەڵنەگری وادەی خودایی نزیک دەکاتەوە.