ئاب 07, 2024 13:11 Asia/Tehran

سکرتێری گشتیی حیزبۆڵلای لوبنان لە کاتی وتاردانەکەی دا بە بۆنەی حەوتەمین ڕۆژی شەهادەتی فەرماندەی خەباتگیڕی پلەبەرزی ئەم بزوتنەوەیە ، ئاماژەی دایە ترسی زایۆنیەکان لە وڵامدانەوەی ئێران و حیزبۆڵڵا وپیداگرت کە ئیسرائیل بۆ بەرگری کردن لە خۆی پەنای بردووەتە لای وڵاتانی ڕۆژئاوایی وڕادارەکانی ئەم ڕژێمە و سەتەلایتەکانی ئەمریکا لە ئامادەباشی تۆکمە وتەواودان .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی ئیرنا بە گیڕانەوە لە کەناڵی ئەلمەیادین ، سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵای لوبنان وتاردانی خۆی بە لێکدانەوە وباسکردنی ئازایەتی وبویری وکارەچاکەکانی فوادشوکور فەرماندەی خەبانگیڕی پلەبەرزی ئەم بزوتنەوەیە دەسپێکرد. 

سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵای لوبنان وتی: ئەگەریی هەیە دۆژمن بە هۆی ئاوەزی منداڵانەی لەکاروکردەیەکی و هاندهرانه دا ، دەس بداتە شکاندنی دیواری دەنگی لەسەر ئاسمانی زاحیەی باشووری بەیروت.

ناوبراو وتی: ڕازی هێزوتوانا ودەسەڵاتی ئێمە لە پاوەجیی دایە چۆنکە زەبروەشاندن لە ڕێبەرانی ئێمە ، هیچکات نابێتە هۆی لاوازی ئیرادە وبڕیاری ئێمە بۆ بەردەوامکرانی ڕێگاکەمان . 

سەرپەیڤ