حیزبۆڵلای لوبنان چەند بنکە و پێگەی ڕژێمی زایۆنیستی تێک شکاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i431106-حیزبۆڵلای_لوبنان_چەند_بنکە_و_پێگەی_ڕژێمی_زایۆنیستی_تێک_شکاند
حێزبۆڵلای لوبنان شەوی شه مه لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بنکە وپێگەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو تێک شکاندووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2024 08:44 Asia/Tehran

حێزبۆڵلای لوبنان شەوی شه مه لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بنکە وپێگەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو تێک شکاندووە.

حیزبۆڵلاڕایگەیاند کە بو پشتیوانی کردن لە گەلی فەلەستین لەکەرتی غەززە وخۆڕاگری بوێرانە وبەشەرەفانەیان وپیوشوێن گرتن وکۆنترۆڵ کردنی پێگەی " بیریا وفیلون" لە باکووری فەلەستینی داگیرکراوی داوەتە بەر دەسڕێژ. بنکە وپێگەی فیلون ناوەندی ڕاگرتن و که ره سته   لۆجستیکیەکانی سوپای ٢١٠ ی ئیسرائیلە. پێگەی بیریا یش بەرپرسی بەرگری ئاسمانی موشەکی لەناوچەی باکووری فەلەستینی داگیرکراوە. 

ئەم پێگەیە سسیتمەکانی کۆنترۆڵ کرانی تیدایە کە لە دوازدە کیلومێتری سنوورلەگەڵ لوبنان دایە. لەلایەکی تر خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پێگەی " ئەلرمسا" لە تیلال کەفرشوبای لوبنانی بە موشەک داوەتە بەرئامانج کە موشەکەکە  بە شێوەی ڕاستەوخۆ ئامانجه که ی  پیکاوه.