تشرینی یه‌که‌م 01, 2024 11:26 Asia/Tehran
  • ڕژێمی زایۆنی: پەلاماری زەوینی بۆ سەر لوبنانمان دەست پێ کردووە

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵییە عبریزمانەکان؛ ڕژێمی زایۆنی بە شێوەی فەرمی پەلاماری زەوینی بۆ سەر لوبنانی دەست پێکردووە.

وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنی بە شێوەی فەرمی باسی دەسپێکرانی هێرشی زەوینیی بۆ سەر لوبنانی کرد. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە داگیرکەران بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانی و  تۆپخانەیی چوونەتە نێو خاکی لوبنانەوە.

سوپای داگیرکەر بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئۆپەراسیۆنە زەوینییەکانی چڕ دەکاتەوە سەر  ئامانجەکانی حیزبوڵا. داگیرکەران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەم پە لامارە زەوینییە لە ئاراستەی کۆتایی هێنان بە هێرشە مووشەکییەکانی حیزبوڵا بۆ سەر باکووری لوبنان دەست پێکراوە. بەم حاڵەشەەوە، ژمارێک میدیای عەرەبی ڕایگەیاندووە سەرباری بانگەشەکانی زایۆنییەکان، تا ئێستا هیچ پێشڕەوییەکی زەوینی لە لایەن تانک یان هێزی سەربازییەوە لە باشووری لوبنان ڕووی نەداوە. 

سەرپەیڤ