تشرینی یه‌که‌م 01, 2024 08:45 Asia/Tehran
  • هێرشی مووشەکیی حیزبوڵڵای لوبنان بۆسەر سێ شارۆچکەی زایۆنی نشین

حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامی، سێ شارۆچکەی زایۆنی نشینیان مووشەکباران کرد.

لەئاراستەی پاڵپشتی لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین لە غەززەو لوبنان و لەکاردانەوە بە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر شار و گوندەکان و خەڵکانی سیڤیل، خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامی ئەمڕۆ شارۆچکەی "گیشر هزیو"یان مووشەکباران کرد. حیزبوڵڵای لوبنان لە هەڵمەتێکی دیکەدا بەمووشەک هەڵیکوتایە سەر شارۆچکەی زایۆنی نشینی "کابری"یش.

تێگیرانی موشەکەکانی خۆڕاگریی لە "نەهاریا" خەساری زۆری بەدواوە بووە. دوای هەڵمەتی خۆڕاگریی دەنگی زەنگی وشداریی لە نەهاریا و ناوچە داگیرکراوەکانی دەورووبەری بیستراوە. جگە لەوە، هەڵمەتی درۆنی و مووشەکیی خۆڕاگریی لە دەورووبەری شارۆچکەی زایۆنی نشینی "ماروم" و "ئەلجەلیلی سەرێ"، ئاگرکەوتنەوە لەو ناوچە داگیرکراوانەی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ