حیزبوڵڵای لوبنان: خۆڕاگریی لە ئامادەیی تەواو دایە
بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان پێی داگرت؛ هێزەکان و ئەندامانی خۆڕاگریی، ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دژمنی زایۆنیستی.
"محەممەد عەفیف" بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: هیچ چەشنە چەکەمەنییەک نەبوو لەنێو ئەو بینا و باڵەخانانەی ئیسرائیل لە زاحییەی باشوری بەیروت بۆردومانی کردن. پەلاماری ئیسرائیل بۆسەر بنکەی کەناڵی "ئەلسەڕات"، چەشنێک ترۆریزم و دەسدرێژکارییە. رژیمی ئیسرائیل درێژە دەدا بە وێرانکردنی بەردەوامی بیناو خانووبەرە ناسەربازییەکان، ئەو کردەی رژیمی زایۆنی، دەبێتەهۆی مکوڕبوونی زیاتری گەلەکەمان لە پاڵپشتی کردنی خۆڕاگریی .
ناوبراو وتیشی: ئەمڕۆکە هێزەکانمان لەگەڵ هێزەکانی دوژمن لە "ئەلعەدیسە" و"مارون ئەلڕەئس" پێکیان دادو ژماری کوژراوانی دوژمن یەکجار زۆرە بەڵام دوژمن دەیشارێتەوە. هێزەکانمان وئەندامانی خۆڕاگریی ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی دوژمن، بەهەمووان دەڵێین کە خۆڕاگریی لەدۆخێکی شیاودایەو سیستەمی سەرکردایەتی و کۆنترۆڵیش لەبارودۆخێکی لەبار دایە، بۆیە جەخت لەوە دەکەینەوە کە جێگەو شوێنی خۆراگریی بەرامبەر جەماوەرەکەی، وەک پەیوەندیی خوێنە لەگەڵ دەمارەکان.