هێرشی مووشەکی حزبۆڵڵا بۆ سەر حەیفا
سەرچاوە هەواڵدەریەکان باسی هێرشی مووشەکی هێزەکانی خوڕاگری حزبوڵڵای لوبنانیان کرد بۆسەر شاری حەیفا لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو .
حزبوڵڵای لوبنان شەوی دووشەمە بنکەی ئیسرائیلی لە باشووری حەیفای بە مووشەک کردە ئامانج . بزووتنەوەی خوڕاگری ئیسلامی لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند : خوڕاگری ئیسلامی مووشەکێکی فادی یەکی بەرەو بنکەی کەرمەل لە باشووری حەیفا هاویشت . ئەو سەرچاوانە جەختیان کرد ئەوە بو یەکەم جارە کە شاری حەیفا ڕاستەو خو دەکەوێتە بەر هێرشی مووشەکی حزبوڵڵا و هێرشەکان بەرلەوە بۆ سەر ئامانجە سەربازیەکان بوو .
کاناڵی چواردەی تلەفیزیونی ڕژیمی زایونیستی جەختی کرد کە یەکێک لەو مووشەکانە ڕاستەوخو دراوە لە بینایەک لە حەیفا و بە هۆیەوە پێنج زایونیستی بریندار بوونە . بە وتەی سەرچاوە عیبریەکان ئەو هێرشە خەساری زۆری لێکەوتووەتەوە . سیستمی بەرگری ڕژیمی ز ایونی لە پێ و شوێن گرتنی مووشەکەکان ناکام ماوەتەوە .