ئەلحووسی : ئەمریکا شەریکی هەموو جەنایەتەکانی ڕژیمی زایونیستیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i431668-ئەلحووسی_ئەمریکا_شەریکی_هەموو_جەنایەتەکانی_ڕژیمی_زایونیستیە
ڕێبەری ئەنساڕوڵڵای یەمەن لە یەکەمین ساڵڕۆژی باهۆزی ئەقسا وتی دوژمنی زایونیستی لە ماوەی ساڵێکدا نزیک بە 150 هەزار فەلەستینی لە غەززە شەهید بریندار و بێ سەرو شوێن کردووە .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2024 07:25 Asia/Tehran

ڕێبەری ئەنساڕوڵڵای یەمەن لە یەکەمین ساڵڕۆژی باهۆزی ئەقسا وتی دوژمنی زایونیستی لە ماوەی ساڵێکدا نزیک بە 150 هەزار فەلەستینی لە غەززە شەهید بریندار و بێ سەرو شوێن کردووە .

 عەبدولمەلک  بەدر دین حووسی   بە وتنی ئەوەی کە  ڕژیمی ز ایونیستی  لە هەر ئامێرێکی کوشتار و قەڵاچو کردن   کەڵک وەر دەگرێت وبە دوای  لەناو بردنی مڕۆڤەکان  لە ڕێگای برسیەتیە  بە جۆرێک کە لە هێچ وڵاتێک دا  وێنەی  نیە  وتی : ئەمریکا  شەریک و هاودەستی  هەموو جەنایەتەکانی  دوژمنی  زایونیە . بەدر دین حوسی   بە وتنی  ئەوەی کە  حزبوڵڵا  دوای شە هادەتی  سەید حەسەن نەسڕووڵڵا   بە هێزتر لە ڕابردوو  هاتووەتە  ناو  گوڕەپانی  شەڕەوە   و بەرەی  باشووریش  دەبێتە   جەهەندەمێک  بۆ  زایونیەکان وتی :  ڕاوەستاوی  خەباتکاران و خەڵکی  غەززە و لوبنان  لە هەمبەر ئەو جەنایەتگەلە   زۆر مەزن بوو . 

ئەلحووسی  وتیشی : ئوپڕاسیونی  باهوزی  ئەقسا لە هەمبەر  هەموو جەنایتەکانی    ڕژیمی ز ایونیستی    پێویست بوو . ئەو ئوپڕاسیونە مافی  ڕەوای  گەلی  فەلەستین  لە هەمبەر  زوڵم و دڕندەکاری  ڕژیمی زایونیستی بوو  . ئەو  ئوپڕاسیونە   کارێکی  قارەمانانەی فەلەستینیە کە بە هۆی  ساڵە ها  دڕندەکاری   و دەسدرێژکاری  ڕژیمی ز ایونیستی لە فەلەستین  بەڕێوە چوو .