بوردمانی بەربڵاوی ناوچە جۆاروجۆرەکانی لوبنان
ڕژیمی زایونیستی ناوچە جۆراوجورەکانی لوبنان بۆ وێنە زاحیەی باشووری کردە ئامانج.
ڕژیمی زایونیستی دڕندەکاری خۆی لە ناوچە جۆراوجورەکانی لوبنانی توندتر کردووەتەوە بە وپێیە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونیستیش خەریکی بوردمانی توندی زاحیەی باشوورین هەروە ها پێگەی سووتەمەنی کە شوێنکی نا سەربازی دێتە حیساب داوەتە بە ر پەلامار . ناوچە باشوووریەکانی لوبنانیش لە لایەن ڕژیمی دڕندەکاری زایونی بە توندی کەوتووەتە بر پەلامار .
سەرچاوە لوبنانیەکان دەڵێن پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی زایونی بۆ سەر بیناگەلی ناسەربازی لە شا رۆچکەی ئەلقەماتیحە لە جبەلی لوبنان لانیکەم 6 شەهیدی لێکەوتووەتەوە کە سێ کەسیان منداڵن یازدە کەسی سیڤیلیش لەو پەلامارەدا بریندار بوونە زایونیەکان 5 پەلاماریان بۆ سەر ناوچەی خەیام لە باشووری لوبنان ئەنجام داوە . سەرچاوە لوبنانیەکان دەڵێن ئێستا پەلامارەکانی ڕژیمی زایونی چڕ بووەتەوە لە سەر باشووری لوبنان . بە هۆی توند بوونەوەی پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستی ئێستاکە دوو نەخوشخانەی سەنت تێرز و ڕەسوڵ ئەعزەم لەو ناوچانە لەکار کەوتوون .